Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَدَلَّىٰهُمَا بِغُرُورٍۢ ۚ فَلَمَّا ذَاقَا ٱلشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ ٱلْجَنَّةِ ۖ وَنَادَىٰهُمَا رَبُّهُمَآ أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَن تِلْكُمَا ٱلشَّجَرَةِ وَأَقُل لَّكُمَآ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لَكُمَا عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ ﴾
“-and thus he led them on with deluding thoughts. But as soon as the two had tasted [the fruit] of the tree, they became conscious of their nakedness; and they began to cover themselves with pieced-together leaves from the garden. And their Sustainer called unto them: "Did I not forbid that tree unto you and tell you, `Verily, Satan is your open foe'?"”
[ فَدَلَّاهُمَا بِغُرُورٍ ] (دَلَّاهُمَا) واته: له بانه‌وه كه‌سێك بۆ خواره‌وه شۆڕ بكه‌یته‌وه، واته: له‌و پله به‌رزه‌وه دای گرتنه خواره‌وه‌و فێڵی لێ كردن [ فَلَمَّا ذَاقَا الشَّجَرَةَ بَدَتْ لَهُمَا سَوْآتُهُمَا ] كاتێك كه ئاده‌م و حه‌وا له داره‌كه‌یان خوارد عه‌وره‌تیان كه دایان پۆشی بوو ده‌ركه‌وت [ وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِنْ وَرَقِ الْجَنَّةِ ] وه به‌گه‌ڵای داره‌كانی به‌هه‌شت عه‌وره‌تی خۆیان داپۆشی، كه ئه‌ووترێ: گه‌ڵای دارهه‌نجیر بووه [ وَنَادَاهُمَا رَبُّهُمَا أَلَمْ أَنْهَكُمَا عَنْ تِلْكُمَا الشَّجَرَةِ ] وه په‌روه‌ردگار بانگی لێ كردن ئه‌ی ئاده‌م و حه‌وا ئایا من قه‌ده‌غه‌ی ئێوه‌م نه‌كرد له‌و داره نه‌خۆن؟ خوای گه‌وره سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی كردن بۆ كه‌وتنه ناو فێڵی شه‌یتانه‌وه، (بانگ كردنى خواى گه‌وره ماناى ئه‌وه‌ى تێدایه كه خواى گه‌وره قسه ده‌كات و سیفه‌تى قسه كردنى هه‌یه) [ وَأَقُلْ لَكُمَا إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمَا عَدُوٌّ مُبِينٌ (٢٢) ] ئه‌ی من پێم نه‌ووتن: كه به دڵنیایی شه‌یتان دوژمنێكی ئاشكرای ئێوه‌یه.