Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَآ أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ ﴾
“The two replied: "O our Sustainer! We have sinned against ourselves -and unless Thou grant us forgiveness and bestow Thy mercy upon us, we shall most certainly be lost!"”
{ئادەم‌و حەوا تەوبە دەكەن‌و بۆ لای خوا دەگەڕێنەوە} [ قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنْفُسَنَا ] هه‌ردووكیان یه‌كسه‌ر ته‌وبه‌یان كرد وه‌كو ئیبلیس نه‌بوون كه تاوانی كرد‌و ته‌وبه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو ئه‌مان یه‌كسه‌ر دانیان به تاوانی خۆیاندا نا ئه‌ی په‌روه‌ردگار زوڵممان له نه‌فسی خۆمان كرد‌و تاوانمان كرد، (پێویسته هه‌ر كه‌سێك تاوانى كرد وه‌كو ئاده‌م و حه‌وا خێرا ته‌وبه بكات و بۆ لاى خواى گه‌وره بگه‌ڕێته‌وه تا خواى گه‌وره لێى خۆش بێت) [ وَإِنْ لَمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٢٣) ] وه ئه‌گه‌ر تۆ لێمان خۆش نه‌بی وه ڕه‌حممان پێ نه‌كه‌ی ئه‌وا ئێمه له زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌بین له دونیا‌و قیامه‌تدا، خوای گه‌وره لێیان خۆش‌بوو.