Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذَا فَعَلُوا۟ فَٰحِشَةًۭ قَالُوا۟ وَجَدْنَا عَلَيْهَآ ءَابَآءَنَا وَٱللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ۗ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِٱلْفَحْشَآءِ ۖ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴾
“and [so,] whenever they commit a shameful deed, they are wont to say, "We found our forefathers doing it," and, "God has enjoined it upon us." Say: "Behold, never does God enjoin deeds of abomination. Would you attribute unto God something of which you have no knowledge?"”
[ وَإِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً قَالُوا وَجَدْنَا عَلَيْهَا آبَاءَنَا ] وه كاتێك كه كافران و موشریكان تاوانێك ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن: ئێمه باوك و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه بینیوه‌و له‌وانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه [ وَاللَّهُ أَمَرَنَا بِهَا ] وه خوای گه‌وره فه‌رمانی به‌ئێمه كردووه به‌م تاوانه، ئه‌مه له‌سه‌ر موشریكان دابه‌زی كاتێك كه به‌ڕووتی ته‌وافیان به ده‌وری كه‌عبه‌دا ئه‌كرد پیاوان به‌ڕۆژ و ئافره‌تانیش به شه‌و هیچ پۆشاكێكیان له‌به‌ردا نه‌بوو، ئه‌یانووت: به پۆشاكێكه‌وه ته‌واف ناكه‌ین كه تاوانمان پێوه‌ى ئه‌نجام دابێت، وه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێمان كردووه به‌م شێوازه ئێمه ته‌وافی ماڵه‌كه‌ی بكه‌ین [ قُلْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَأْمُرُ بِالْفَحْشَاءِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌مه‌ى ئێوه ده‌یكه‌ن خراپه‌كاریه‌و به‌ڕاستی خوای گه‌وره فه‌رمان به خراپه‌كاری ناكات [ أَتَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٢٨) ] ئایا ئێوه قسه‌یه‌كی ناشرین ئه‌ده‌نه پاڵ خوای گه‌وره كه هیچ زانیاریه‌كتان پێ نیه، چۆن خوای گه‌وره فه‌رمان به شتی وا ئه‌كات.