Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَنَزَعْنَا مَا فِى صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى هَدَىٰنَا لِهَٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِىَ لَوْلَآ أَنْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ ۖ لَقَدْ جَآءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِٱلْحَقِّ ۖ وَنُودُوٓا۟ أَن تِلْكُمُ ٱلْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴾
“after We shall have removed whatever unworthy thoughts or feelings may have been [lingering] in their bosoms. Running waters will flow at their feet; and they will say: "All praise is due to God, who has guided us unto this; for we would certainly not have found the right path unless God had guided us! Indeed, our Sustainer's apostles have told us the truth!" And [a voice] will call out unto them: "This is the paradise which you have inherited by virtue of your past deeds!"”
{پێش چوونە بەهەشت بەهەشتییەكان دڵ‌و دەروونیان پاك دەكرێتەوە} [ وَنَزَعْنَا مَا فِي صُدُورِهِمْ مِنْ غِلٍّ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ ] ئه‌هلی به‌هه‌شت پێش ئه‌وه‌ی كه بچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌رچی حه‌سودى و ڕق و كینه‌یه‌ك له دڵیان‌دا بووه هه‌ر هه‌مووی ده‌رئه‌كه‌ین وه پاكیان ئه‌كه‌ینه‌وه ئه‌و كاته ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه، وه ئاو به ژێر دار‌و خانوه‌كانیاندا ده‌ڕوات [ وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي هَدَانَا لِهَذَا ] وه ئه‌ڵێن: حه‌مدو سه‌ناو ستایش و سوپاس بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی كه هیدایه‌تی داین بۆ ئه‌م پاداشته گه‌وره‌یه كه مانه‌وه‌یه له به‌هه‌شتدا به‌هه‌میشه‌یی، یاخود بۆ پاك كردنه‌وه‌ی دڵمان له ڕق و كینه به‌رامبه‌ر باوه‌ڕدارانی تر [ وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِيَ لَوْلَا أَنْ هَدَانَا اللَّهُ ] وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئێمه‌ی نه‌دایا بۆ ئه‌م شته ئێمه خۆمان نه‌مان ئه‌توانی هیدایه‌ت وه‌ربگرین [ لَقَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ ] به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره به‌حه‌ق هاتن بۆ لای ئێمه [ وَنُودُوا أَنْ تِلْكُمُ الْجَنَّةُ أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٤٣) ] وه بانگیان لێ ئه‌كرێ و پیرۆزباییان لێ ئه‌كرێ ئا ئه‌مه ئه‌و به‌هه‌شته‌یه كه ئێوه بوون به میراتگری و تیایدا ئه‌مێننه‌وه به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه چاكانه‌ی كه خۆتان كردووتانه له پاش فه‌زڵ و ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره.