Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَنَادَىٰٓ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ أَصْحَٰبَ ٱلنَّارِ أَن قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّۭا فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّۭا ۖ قَالُوا۟ نَعَمْ ۚ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌۢ بَيْنَهُمْ أَن لَّعْنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ ﴾
“And the inmates of paradise will call out to the inmates of the fire: "Now we have found that what our Sustainer promised us has come true; have you. too, found that what your Sustainer promised you has come true?" [The others] will answer, "Yes!"-whereupon from their midst a voice will loudly proclaim: "God's rejection is the due of the evildoers”
{گفتوگۆی نێوان بەهەشتییەكان‌و دۆزەخییەكان} [ وَنَادَى أَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابَ النَّارِ أَنْ قَدْ وَجَدْنَا مَا وَعَدَنَا رَبُّنَا حَقًّا ] دوای ئه‌وه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان له شوێن و ماڵی خۆیان جێگیر ئه‌بن بانگ له دۆزه‌خییه‌كان ئه‌كه‌ن و وه‌كو سه‌رزه‌نشت كردن پێیان ئه‌ڵێن: ئه‌ی دۆزه‌خییه‌كان ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه له دونیا خوای گه‌وره به ئێمه‌ی دابوو كه به‌هه‌شتی پڕ نازو نیعمه‌ته ئێمه به دڵنیایى بینیمان [ فَهَلْ وَجَدْتُمْ مَا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا ] ئایا ئه‌و وه‌عدو به‌ڵێنه‌ی كه خوای گه‌وره به‌ئێوه‌شی دابوو كه ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن ئه‌چنه دۆزه‌خی پڕ سزاوه ئایا بینیتان؟ [ قَالُوا نَعَمْ ] دانى پێدا ئه‌نێین و ئه‌ڵێن: به‌ڵێ بینیمان [ فَأَذَّنَ مُؤَذِّنٌ بَيْنَهُمْ أَنْ لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ (٤٤) ] بانگبێژێك له‌لایه‌ن خوای گه‌وره كه مه‌لائیكه‌ته له نێوانیاندا بانگ ئه‌كات و ده‌ڵێت: نه‌فره‌تی خوای گه‌وره له سته‌مكاران و هاوبه‌شبڕیارده‌ران بێ.