Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌۭ ۚ وَعَلَى ٱلْأَعْرَافِ رِجَالٌۭ يَعْرِفُونَ كُلًّۢا بِسِيمَىٰهُمْ ۚ وَنَادَوْا۟ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ أَن سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ ﴾
“And between the two there will be a barrier. And there will be persons who [in life] were endowed with the faculty of discernment [between right and wrong], recognizing each by its mark. And they will call out unto the inmates of paradise, "Peace be upon you!"-not having entered it themselves, but longing [for it].”
{هاوەڵانی (ئەعراف)} [ وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ ] وه له نێوان به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كاندا دیوارێك هه‌یه، (ئه‌عراف) ئه‌و دیواره به‌رزه‌یه كه له نێوان به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كاندایه وه كه‌سانێكی له‌سه‌ره نه چاكه‌كانیان ئه‌وه‌نده زیاتر بووه پێی بچنه به‌هه‌شت، وه نه خراپه‌كانیان زیاتر بووه پێی بچنه دۆزه‌خ به‌ڵكو چاكه‌و خراپه‌یان یه‌كسانه‌و له نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدان، هاوه‌ڵانى (ئه‌عراف) به‌هه‌شتییه‌كان و دۆزه‌خییه‌كانیش ئه‌ناسنه‌وه به شێوه‌یان: كه به‌هه‌شتییه‌كان روویان سپیه‌و دۆزه‌خییه‌كان روویان ڕه‌شه [ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَنْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ] هاوه‌ڵانى (ئه‌عراف) بانگ له به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌كه‌ن و سڵاویان لێ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێ بێ [ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ (٤٦) ] هاوه‌ڵانی (ئه‌عراف) هێشتا نه‌چوونه‌ته به‌هه‌شته‌وه به‌ڵام ته‌ماعی به‌هه‌شتیان هه‌یه كاتێك كه به‌هه‌شتییه‌كان ئه‌بینن له چ نازو نیعمه‌تێكدان.