Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَٰحِهَا وَٱدْعُوهُ خَوْفًۭا وَطَمَعًا ۚ إِنَّ رَحْمَتَ ٱللَّهِ قَرِيبٌۭ مِّنَ ٱلْمُحْسِنِينَ ﴾
“hence, do not spread corruption on earth after it has been so well ordered. And call unto Him with fear and longing: verily, God's grace is ever near unto the doers of good!”
[ وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ] وه ئێوه ئاشووب له‌سه‌ر زه‌وی مه‌نێنه‌وه به كوشتن و وێرانكاری له دوای ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئیصڵاح و چاكسازی له زه‌وی كردووه به‌هۆی ناردنی پێغه‌مبه‌ران و دابه‌زینی كتێبه‌كان [ وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا ] وه ئێوه عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن له ترسی دۆزه‌خ و سزای خوای گه‌وره، وه به ته‌ماحی به‌هه‌شت و پاداشتی خوای گه‌وره [ إِنَّ رَحْمَتَ اللَّهِ قَرِيبٌ مِنَ الْمُحْسِنِينَ (٥٦) ] به‌ڕاستی ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌یی خوای گه‌وره نزیكه له چاكه‌كاران.