Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَكَذَّبُوهُ فَأَنجَيْنَٰهُ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ وَأَغْرَقْنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًا عَمِينَ ﴾
“And yet they gave him the lie! And so We saved him and those who stood by him, in the ark, the while We caused those who had given the lie to Our messages to drown: verily, they were blind folk!”
[ فَكَذَّبُوهُ فَأَنْجَيْنَاهُ وَالَّذِينَ مَعَهُ فِي الْفُلْكِ ] به‌ڵام ئه‌وان نوحیان به‌درۆزانی وه ئێمه نوح و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه له‌گه‌ڵیدا بوون ڕزگارمان كردن له‌ناو كه‌شتیه‌كه‌دا [ وَأَغْرَقْنَا الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا ] وه ئه‌وانه‌یشی كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی وه ئیمانیان پێ نه‌هێنا نوقممان كردن له‌ناو ئاوه‌كه‌دا، كه خواى گه‌وره تۆڵه‌ى سه‌ند له دوژمنانى بۆ دۆستانى، كه سه‌ركه‌وتن و سه‌ره‌نجام له دونیا‌و قیامه‌ت بۆ باوه‌ڕدارانه [ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا عَمِينَ (٦٤) ] ئه‌مانه به‌ڕاستی قه‌ومێك بوون كه كوێر بوون و حه‌قیان نه‌ئه‌بینی وه ئامۆژگاری سوودی بۆیان نه‌بوو.