Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ۞ وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًۭا ۗ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۚ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴾
“AND UNTO [the tribe of] `Ad [We sent] their brother Hud. He said: "O my people! Worship God alone: you have no deity other than Him. Will you not, then, be conscious of Him?"”
{گفتوگۆی نێوان هود پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ] وه بۆ لای قه‌ومی عاد كه هۆزێك بوون له (ئه‌حقاف) له (حضرموت) له یه‌مه‌ن ئه‌ژیان خوای گه‌وره هود پێغه‌مبه‌ری بۆ ناردن كه له خۆیان بوو [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] هود - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ی قه‌ومی خۆم به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له الله هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه كه شایه‌نی په‌رستن بێ [ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٦٥) ] بۆ ته‌قوای خوای گه‌وره ناكه‌ن به‌وه‌ی كه ئیمان بێنن.