Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ أَوَعَجِبْتُمْ أَن جَآءَكُمْ ذِكْرٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنكُمْ لِيُنذِرَكُمْ ۚ وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَآءَ مِنۢ بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍۢ وَزَادَكُمْ فِى ٱلْخَلْقِ بَصْۜطَةًۭ ۖ فَٱذْكُرُوٓا۟ ءَالَآءَ ٱللَّهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴾
“Why, do you deem it strange that a tiding from your Sustainer should have come unto you through a man from among yourselves, so that he might warn you? Do but remember how He made you heirs to Noah's people, and endowed you abundantly with power: remember, then, God's blessings, so that you might attain to a happy state!"”
[ أَوَعَجِبْتُمْ أَنْ جَاءَكُمْ ذِكْرٌ مِنْ رَبِّكُمْ عَلَى رَجُلٍ مِنْكُمْ لِيُنْذِرَكُمْ ] ئایا پێتان سه‌یره یان به‌دووری ئه‌زانن كه وه‌حی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه دابه‌زێ بۆ سه‌ر كه‌سێك له خۆتان كه من له خۆتانم وه ئه‌مناسم بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادارتان بكاته‌وه [ وَاذْكُرُوا إِذْ جَعَلَكُمْ خُلَفَاءَ مِنْ بَعْدِ قَوْمِ نُوحٍ ] وه یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه كه خوای گه‌وره ئێوه‌ی كرد به جێ‌نشین له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا له دوای قه‌ومی نوح كه ئه‌وانی له‌ناوبرد چونكه سه‌رپێچیان كرد‌و ئیمانیان پێ نه‌هێنا، وه ئێوه‌ی هێنا [ وَزَادَكُمْ فِي الْخَلْقِ بَسْطَةً ] وه له‌ناو خه‌ڵكیشدا ئێوه‌ی زیاتر به‌هێز كردووه كه باڵاتان درێژ‌و به‌رزه وه لاشه‌تان زۆر گه‌وره‌یه [ فَاذْكُرُوا آلَاءَ اللَّهِ ] ئێوه یادی نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بكه‌نه‌وه له‌سه‌رتان [ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (٦٩) ] به‌ڵكو سه‌رفراز بن به‌هۆی بیر كردنه‌وه له‌و نیعمه‌تانه بتانگه‌یه‌نێ به ئیمان هێنان به خوای گه‌وره.