Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًۭا ۗ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ قَدْ جَآءَتْكُم بَيِّنَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ هَٰذِهِۦ نَاقَةُ ٱللَّهِ لَكُمْ ءَايَةًۭ ۖ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِىٓ أَرْضِ ٱللَّهِ ۖ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوٓءٍۢ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ ﴾
“AND UNTO [the tribe of] Thamud [We sent] their brother salih He said: "O my people! Worship God alone: you have no deity other than Him. Clear evidence of the truth has now come unto you from your Sustainer. "This she-camel belonging to God shall be a token for you: so leave her alone to pasture on God's earth, and do her no harm, lest grievous chastisement befall you.”
{گفتوگۆی نێوان ساڵح پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ] وه بۆ لای قه‌ومی ثهمودیش صاڵح پێغه‌مبه‌رمان - صلی الله علیه وسلم - نارد كه له خۆیان بوو، قه‌ومی ثهمود له دواى قه‌ومى عاد بوون و له (حیجر) نیشته‌جێ بوون له نێوان (ته‌بوك و مه‌دینه) [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و به‌تاك و ته‌نها خوای گه‌وره بپه‌رستن و شه‌ریك بۆ خوا دامه‌نێن چونكه جگه له الله هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه كه شایه‌نی په‌رستن بێت [ قَدْ جَاءَتْكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئه‌وه موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان بۆ هاتووه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه كه له‌و به‌ردو تاوێره ڕه‌قه حوشترێكی بۆ ده‌ركردن، كه خۆیان داوایان كرد موعجیزه‌یه‌كیان نیشان بدات و له تاوێرێكى ره‌ق حوشترێكیان بۆ ده‌ربكات، صاڵحیش به‌ڵێنى لێ وه‌رگرتن ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره ئه‌مه‌ى نیشان دان ئیمانى پێ بهێنن، داواى له خواى گه‌وره كرد خواى گه‌وره‌یش وه‌ڵامى دایه‌وه‌و ئه‌و تاوێره ره‌قه جوڵاو له‌ت بوو حوشترێكى بۆ ده‌ركردن له پێش چاوى خۆیان [ هَذِهِ نَاقَةُ اللَّهِ لَكُمْ آيَةً ] ئه‌مه حوشترێكه كه خوای گه‌وره ناردوویه‌تی وه‌كو موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌ك [ فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللَّهِ ] ئێوه لێی گه‌ڕێن با له زه‌وی خوای گه‌وره‌دا بۆ خۆی بله‌وه‌ڕێت و قه‌ده‌غه‌ی مه‌كه‌ن [ وَلَا تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (٧٣) ] وه لێی نزیك مه‌بنه‌وه به خراپه چونكه سزایه‌كی به‌ئێشی خوای گه‌وره ئێوه ئه‌گرێته‌وه.