Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍۢ مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ ﴾
“AND [remember] Lot, when he said unto his people: "Will you commit abominations such as none in all the world has ever done before you?”
{گفتوگۆی نێوان (لوط) پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ مَا سَبَقَكُمْ بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِنَ الْعَالَمِينَ (٨٠) ] وه (لوط)يش - صلی الله علیه وسلم - كه (كوڕى هارانى كوڕى ئازه‌ر) بوو، برازای ئیبراهیم بوو - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ ئیبراهیمی مامیدا له زه‌وی عێراق كۆچیان كرد بۆ (بیت المقد‌س) خوای گه‌وره كردی به پێغه‌مبه‌ر وه ناردی بۆ دێی (سه‌دوم) نزیك (بیت المقد‌س) و ده‌وروبه‌رى، به قه‌ومه‌كه‌ی خۆی فه‌رموو: ئایا ئێوه به‌دڕه‌وشتی و نێربازی ئه‌كه‌ن كه له پێش ئێوه‌دا هیچ كه‌سێك نه‌بووه له‌ناو ئوممه‌تان و نه‌ته‌وه‌كانی تردا ئه‌م ڕه‌وشته ناشرینه بكات.