Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًۭا ۗ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ قَدْ جَآءَتْكُم بَيِّنَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ فَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ وَٱلْمِيزَانَ وَلَا تَبْخَسُوا۟ ٱلنَّاسَ أَشْيَآءَهُمْ وَلَا تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَٰحِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴾
“AND UNTO [the people of] Madyan [We sent] their brother Shu'ayb. He said: "O my people! Worship God alone: you have no deity other than Him. Clear evidence of the truth has now come unto you from your Sustainer. Give, therefore, full measure and weight [in all your dealings], and do not deprive people of what is rightfully theirs; and do not spread corruption on earth after it has be, en so well ordered: [all] this is for your own good, 'if you would but believe.”
{گفتوگۆی نێوان شوعەیب پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی} [ وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا ] وه بۆ لای مه‌دیه‌ن كه شار‌و هۆزێك بوونه له نزیك (مه‌عان) له رێگاى (حیجاز)، هه‌ر له نه‌وه‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر بوونه - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌رێكی بۆ ناردن له خۆیان كه شوعه‌یب بووه، یاخود شوعه‌یب له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر بووه - صلی الله علیه وسلم - وه پێى وتراوه (وتاربێژى پێغه‌مبه‌ران) چونكه زۆر زمانپاراو و ره‌وانبێژ بووه‌و ئامۆژگاریه‌كانى گه‌وره بووه [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] ئه‌میش فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌ی خۆم به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده‌ن چونكه جگه له الله هیچ په‌رستراوێكی ترتان نیه به‌حه‌ق كه شایه‌نی په‌رستن بێ [ قَدْ جَاءَتْكُمْ بَيِّنَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ ] ئێوه به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراتان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ هاتووه [ فَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ ] ئێوه كێشانه‌و پێوانه‌تان به‌دادپه‌روه‌ری بێت و فێڵی تیا مه‌كه‌ن [ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ ] وه كاتێك كه شتومه‌ك به‌خه‌ڵكی ئه‌فرۆشن كه‌میان مه‌ده‌نێ، یاخود كه‌موكوڕى تێ مه‌كه‌ن، یان فێڵ له خه‌ڵكى مه‌كه‌ن [ وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ] وه له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویشدا ئاشووب و ئاژاوه مه‌نێنه‌وه به‌خراپه‌كاری له دوای ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره چاكسازی تیا كردووه له ڕێی ناردنی پێغه‌مبه‌ران و دابه‌زینی كتێبه‌كانه‌وه [ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٨٥) ] ئه‌مه بۆ ئێوه باشتره ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.