Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَدِ ٱفْتَرَيْنَا عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا إِنْ عُدْنَا فِى مِلَّتِكُم بَعْدَ إِذْ نَجَّىٰنَا ٱللَّهُ مِنْهَا ۚ وَمَا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّعُودَ فِيهَآ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّنَا ۚ وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًا ۚ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْنَا ۚ رَبَّنَا ٱفْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِٱلْحَقِّ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْفَٰتِحِينَ ﴾
“We should be guilty of blaspheming against God were we to return to your ways after God has saved us from them! It is not conceivable that we should return to them-unless God, our Sustainer, so wills. All things does our Sustainer embrace within His knowledge; in God do we place our trust. O our Sustainer! Lay Thou open the truth between us and our people -for Thou art the best of all to lay open the truth!””
[ قَدِ افْتَرَيْنَا عَلَى اللَّهِ كَذِبًا إِنْ عُدْنَا فِي مِلَّتِكُمْ ] به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دینی ئێوه‌و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بده‌ین ئه‌وه واته درۆمان بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه، كه‌واته هه‌ر كه‌سێك شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار بدات ئه‌وه درۆی بۆ خوای گه‌وره هه‌ڵبه‌ستووه [ بَعْدَ إِذْ نَجَّانَا اللَّهُ مِنْهَا ] له دوای ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ئێمه‌ی ڕزگار كرد له كوفر‌و شه‌ریك دانان بۆى [ وَمَا يَكُونُ لَنَا أَنْ نَعُودَ فِيهَا إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّنَا ] وه ئێمه بۆمان نیه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو ئه‌و كوفر‌و شیركه ئیلا مه‌گه‌ر خوای گه‌وره ویستى لێبێت [ وَسِعَ رَبُّنَا كُلَّ شَيْءٍ عِلْمًا ] وه زانیاری خوای گه‌وره زۆر فراوانه‌و هه‌موو دروستكراوانی گرتۆته‌وه [ عَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْنَا ] ئێمه ته‌وه‌كولمان له‌سه‌ر ته‌نها خوایه‌و پشتمان ته‌نها به‌خوای گه‌وره به‌ستووه كه دامه‌زراومان بكات له‌سه‌ر ئیمان [ رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنْتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ (٨٩) ] ئه‌ی په‌روه‌ردگار بڕیار بده له نێوان ئێمه‌و قه‌ومه‌كه‌ماندا به‌حه‌ق به‌وه‌ی كه سه‌رمان بخه‌ی به‌سه‌ریاندا، وه تۆ باشترین دادوه‌رو سه‌رخه‌ری كه موسڵمانان سه‌رئه‌خه‌ی به‌سه‌ر كافراندا.