Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُم بِمَا كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يَظْلِمُونَ ﴾
“whereas those whose weight is light in the balance - it is they who will have squandered their own selves by their wilful rejection of Our messages.”
[ وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ بِمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَظْلِمُونَ (٩) ] وه هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه چاكه‌كانی سووك بێ ئا ئه‌وانه خۆیان دۆڕاندووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ئایه‌ته‌كانی ئێمه زوڵم و سته‌میان ئه‌كردو شوێنی نه‌ئه‌كه‌وتن و به‌گه‌وره‌یان نه‌ئه‌زانی، له رۆژى قیامه‌تدا كرده‌وه‌كان و په‌ڕاوه‌كان و مرۆڤه‌كانیش ده‌كێشرێن، به‌ڵام سوكى و قورسى مرۆڤه‌كانیش هه‌ر به هۆى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكه‌وه‌یه كه قاچه باریكه‌كانى (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) له ته‌رازوى قیامه‌ت لاى خواى گه‌وره له شاخى ئوحود قورس‌تر و سه‌نگینتره، وه مرۆڤى قه‌ڵه‌وى گه‌وره دێنن لاى خواى گه‌وره سوك و بێنرخه‌و كێشى باڵه مێشوله‌یه‌كى نیه، وه ته‌وحیدو (لا اله الا الله) قورسترین كردارن له ته‌رازوى قیامه‌ت كه له نه‌وه‌دو نۆ سجل تاوان قورس‌تر بوون كه هه‌ر سجلێك چه‌ندێك چاو بڕ بكات ئه‌وه‌نده گه‌وره بوون.