Al-A'raaf • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ ٱلسَّيِّئَةِ ٱلْحَسَنَةَ حَتَّىٰ عَفَوا۟ وَّقَالُوا۟ قَدْ مَسَّ ءَابَآءَنَا ٱلضَّرَّآءُ وَٱلسَّرَّآءُ فَأَخَذْنَٰهُم بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴾
“then We transformed the affliction into ease of life, so that they throve and said [to themselves], "Misfortune and hardship befell our forefathers as well -whereupon We took them to task, all of a sudden, without their being aware [of what was coming].”
[ ثُمَّ بَدَّلْنَا مَكَانَ السَّيِّئَةِ الْحَسَنَةَ ] له پاشان ئه‌و فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌داری و نه‌خۆشی و ده‌رده‌داریه‌مان بۆ گۆڕیون به چاكه‌و تووشی هه‌موو چاكه‌و خێرێكمان كردوون له ئه‌من و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانى و له‌شساغی تا سوپاسگوزارى خواى گه‌وره بكه‌ن [ حَتَّى عَفَوْا وَقَالُوا قَدْ مَسَّ آبَاءَنَا الضَّرَّاءُ وَالسَّرَّاءُ ] تا زۆربوون وه چاك بوون له ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیان و وتیان: ئێمه باوك و باپیرانیشمان هه‌ر تووشی فه‌قیری و هه‌ژاری و نه‌داری و نه‌خۆشی و ده‌ردو به‌لآ بوونه ئه‌مه شتێكی ئاساییه نه‌یانزانی كه ئه‌مه سزای خوای گه‌وره‌یه، به پێچه‌وانه‌ى باوه‌ڕدارانه‌وه كه توشى ناخۆشى بن ئارام ده‌گرن و توشى خۆشى بن سوپاسى خواى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن [ فَأَخَذْنَاهُمْ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ (٩٥) ] خوای گه‌وره له‌ناكاو و كتوپڕدا له كاتی خۆشحاڵی و خۆشگوزه‌رانیدا بردنیه‌وه‌و ئه‌وان هیچ هه‌ستیان نه‌كرد.