Al-Ma'aarij • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يُبَصَّرُونَهُمْ ۚ يَوَدُّ ٱلْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِى مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍۭ بِبَنِيهِ ﴾
“though they may be in one another's sight: [for,] everyone who was lost in sin will on that Day but desire to ransom himself from suffering at the price of his own children,”
[ يُبَصَّرُونَهُمْ ] له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌موو خزم و دۆستێك خزم و دۆست و كه‌سی خۆی به چاو ئه‌بینێ و كه‌س له كه‌س ناشاردرێته‌وه،به‌ڵام كه‌سیان له‌گه‌ڵ كه‌سیاندا قسه ناكه‌ن و له یه‌كدى راده‌كه‌ن له‌به‌ر سه‌رقاڵى خۆیان و سه‌ختی ئه‌و ڕۆژه [ يَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ (١١) ] كه‌سی تاوانبار ئه‌وه‌ی كه شایه‌نی ئاگری دۆزه‌خه ئه‌زانێ به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ئه‌كرێ ئاواته‌خوازه كه خۆی بكڕێته‌وه‌و خۆی ڕزگار بكات له ئاگری دۆزه‌خ له‌و ڕۆژه‌دا به منداڵه‌كانی، واته ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانی وه‌كو فیدیه لێ وه‌ربگیرێ ئاماده‌یه منداڵه‌كانی ببه‌خشێ ته‌نها خۆی ڕزگاری بێ.