Al-Ma'aarij • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا ثُمَّ يُنجِيهِ ﴾
“and of whoever [else] lives on earth, all of them - so that he could but save himself.”
[ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ يُنْجِيهِ (١٤) ] نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه به‌ڵكو ئاواته‌خوازه‌و ئاماده‌یه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه به جن و مرۆڤه‌وه هه‌ر هه‌موویان ببه‌خشێ و وه‌كو فیدیه بیاندات ته‌نها خۆی ڕزگاری بێ له سزای ئاگری دۆزه‌خ [ كَلَّا ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر شتی وا نیه‌و ڕوو نادات ئه‌وه ته‌نها هیواو ئومێدخواستنه‌و لێى قه‌بوڵ ناكرێت.