Al-Ma'aarij • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ نَزَّاعَةًۭ لِّلشَّوَىٰ ﴾
“tearing away his skin!”
[ نَزَّاعَةً لِلشَّوَى (١٦) ] وه هه‌رچی گۆشت و پێست هه‌یه هه‌ر هه‌مووی دائه‌ماڵێ و هه‌مووی ئه‌سووتێنێ تا ئه‌یگه‌یه‌نێته سه‌ر ئێسقانه‌كه، (شَوَى) ئه‌ووترێ مه‌به‌ست پێی پێسته‌ی سه‌ره، وه ئه‌ووترێ مه‌به‌ست پێی ده‌ماره‌كانه، یاخود مه‌به‌ست پێی لایه‌كانی ده‌ست و پێیه‌كانه، یاخود مه‌به‌ست پێی ناوچه‌وانێتی كه به‌ڕێزترین شوێنێتی هه‌مووی ئه‌گرێته‌وه‌و هه‌مووی ئه‌سووتێنێ ته‌نها دڵ ئه‌مێنێ و هاوار ئه‌كات.