Al-Ma'aarij • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ تَعْرُجُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍۢ كَانَ مِقْدَارُهُۥ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍۢ ﴾
“all the angels and all the inspiration [ever granted to man] ascend unto Him [daily,] in a day the length whereof is [like] fifty thousand years…”
[ تَعْرُجُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ إِلَيْهِ ] فریشته‌كان به‌رز ئه‌بنه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره به‌و پلانه‌ی كه خوای گه‌وره بۆی داناون، وه ڕوحیش مه‌به‌ست پێی جبریله، یاخود مه‌به‌ست پێی ڕوحی ئاده‌میزاده كاتێك كه فریشته‌ی گیانكێشان ڕوحیان ئه‌كێشێ و ئه‌و ڕوحه به‌رز ئه‌كاته‌وه بۆ ئاسمان بۆ لای خوای گه‌وره وه‌كو له فه‌رمووده‌ی (به‌ڕائدا) هاتووه [ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ (٤) ] له ڕۆژێكدا كه ڕۆژی قیامه‌ته ماوه‌ی ڕاوه‌ستانی به‌نده‌كان بۆ لێپرسینه‌وه به ئه‌ندازه‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه، دواتر ئه‌وه‌ی به‌هه‌شتییه به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ ئه‌خرێ، وه ئه‌وه‌ی دۆزه‌خییه به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ئه‌خرێ، وه وتراوه ئه‌مه بۆ كافرانه، وه بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌یشه كه تاوانبارن وه‌كو له فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - هاتووه باسی ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه زه‌كات نادات له ڕۆژی قیامه‌ت كه ئه‌ندازه‌كه‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه له‌وێ سزا ئه‌درێ دواتر به‌ره‌و به‌هه‌شت یان به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ ئه‌خرێ، به‌ڵام بۆ ئیماندار كاته‌كه‌ی زۆر به خێرایی له‌سه‌ر ده‌ڕوات به ئه‌ندازه‌ى خۆر كه لار بۆته‌وه بۆ ئاوابوون تا ئاوابوونى.