Nooh • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قَالَ نُوحٌۭ رَّبِّ إِنَّهُمْ عَصَوْنِى وَٱتَّبَعُوا۟ مَن لَّمْ يَزِدْهُ مَالُهُۥ وَوَلَدُهُۥٓ إِلَّا خَسَارًۭا ﴾
“[And] Noah continued: "O my Sustainer! Behold, they have opposed me [throughout], for they follow people whose wealth and children lead them increasingly into ruin,”
[ قَالَ نُوحٌ رَبِّ إِنَّهُمْ عَصَوْنِي ] نوح صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ئەی پەروەردگار ئەوان سەرپێچیان كردم و بە قسەیان نەكردم [ وَاتَّبَعُوا مَنْ لَمْ يَزِدْهُ مَالُهُ وَوَلَدُهُ إِلَّا خَسَارًا (٢١) ] وە خەڵكەكە شوێنی سەركردەو دەسەڵاتدارو دەوڵەمەندەكان كەوتن كە ئەمانە زۆری ماڵ و منداڵیان هیچ شتێكی بۆ زیاد نەكردن تەنها گومڕایی و زەرەرمەندی نەبێ, (زۆر كەس هەیە بەهۆی زۆری سەروەت و سامان و مناڵ و عەشیرەت و دەسەڵاتەوە گومڕا ئەبێ و لە ڕێگاى راست دەرئەچێ و سەرەنجامیش زەرەرمەند ئەبێت، ئەمانیش وابوون) .