Al-Jinn • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَلَّوِ ٱسْتَقَٰمُوا۟ عَلَى ٱلطَّرِيقَةِ لَأَسْقَيْنَٰهُم مَّآءً غَدَقًۭا ﴾
“[KNOW,] THEN, that if they [who have heard Our call] keep firmly to the [right] path, We shall certainly shower them with blessings abundant,”
خواپەرستى هۆكارە بۆ دەستخستنى بەخششەكان [ وَأَلَّوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ ] وە ئەگەر جن و مرۆڤیش هەردووكیان دامەزراو بن لەسەر ڕێگاكە، واتە: ڕێگای ڕاست و موسڵمان بن [ لَأَسْقَيْنَاهُمْ مَاءً غَدَقًا (١٦) ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: ئاوێكی زۆرو بەخوڕو بەلێزمەیان پێ ئەدەین، واتە: ئەگەر موسڵمان بن رزق و رۆزى و خێرو بەرەكەتی فراوانیان پێ ئەبەخشین، یاخود (وَأَلَّوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ) ئەگەر دامەزراو بن لەسەر ڕێگاكە واتە: ڕێگای گومڕایی، ئەوە وەكو (ئیستیدراج) تووشی خێرو بەرەكەت و رزق و رۆزیان ئەكەین بۆ ئەوەی لەناو گومڕایی خۆیاندا بەردەوام بن تا لەناكاودا ئەیانبەینەوە .