Al-Jinn • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَنَّهُۥ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى ٱللَّهِ شَطَطًۭا ﴾
“"'And [now we know] that the foolish among us were wont to say outrageous things about God,”
[ وَأَنَّهُ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى اللَّهِ شَطَطًا (٤) ] ئەمە هەر قسەی جنییەكانە ئەڵێن: گێل و خراپەكارانی ئێمە (مەبەستیان پێی ئیبلیس و هەموو خراپەكارانی جنییەكانە) قسەیەكی بەتاڵ و پووچەڵیان ئەدایە پاڵ خوای گەورەو سنووریان ئەبەزاند كە شەریكیان بۆ خوای گەورە بڕیار ئەدا (شَطَط) واتە: بەتاڵ و ناحەق و پووچەڵ .