Al-Muzzammil • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيْلِ هِىَ أَشَدُّ وَطْـًۭٔا وَأَقْوَمُ قِيلًا ﴾
“[and,] verily, the hours of night the mind most strongly and speak with the clearest voice,”
شەونوێژ كردن [ إِنَّ نَاشِئَةَ اللَّيْلِ هِيَ أَشَدُّ وَطْئًا وَأَقْوَمُ قِيلًا (٦) ] كەسێك شەو بخەوێت و پاشان هەستێتەوە بۆ شەونوێژ ئەوە (ناشیئەی) پێ ئەووترێ، واتە: هەستانەوەی شەو لە شەونوێژدا ئەمە زۆر گونجاوترە لە نێوان دڵ و زماندا لەوەی كە مرۆڤ بەڕۆژ نوێژ بكات، لەبەر ئەوەی لە شەودا دڵ زۆر چەسپاوترو دامەزراوترو ئامادەترە، وە دەنگە دەنگ و ژاوەژاو نایات و دونیا كپ و هێمنترە بۆیە بە شەو شەونوێژ بكەن .