Al-Muddaththir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا قَوْلُ ٱلْبَشَرِ ﴾
“This is nothing but the word of mortal man!"”
[ إِنْ هَذَا إِلَّا قَوْلُ الْبَشَرِ (٢٥) ] ئه‌مه ته‌نها وته‌ی مرۆڤه، وته‌و فه‌رمووده‌و فه‌رمایشتی خوای گه‌وره نیه، ئه‌م ئایه‌تانه له‌سه‌ر (وه‌لیدی كوڕی موغیره) دابه‌زى كاتێك هاته لای پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - قورئانی به‌سه‌ردا خوێنده‌وه، ئه‌ویش دڵی نه‌رم بوو بۆی، كاتێك ئه‌بوجه‌هل ئه‌م شته‌ی پێ گه‌یشت هات بۆ لای و وتی: ئه‌ی مام قه‌ومه‌كه‌ت به نیازن پاره‌ت بۆ كۆبكه‌نه‌وه، ئه‌ویش وتی: بۆچی؟ - صلی الله علیه وسلم - ئه‌بوجه‌هل وتی: تۆ بۆیه چوویته بۆ لای محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ته‌وێ پاره‌ت ده‌ستكه‌وێ، ئه‌ویش وتی: قوڕه‌یش ئه‌زانێ كه من له هه‌موویان ده‌وڵه‌مه‌ندترم، ئه‌بوجه‌هل وتی: ده‌ی ئه‌گه‌ر وایه قسه‌یه‌ك به محمد - صلی الله علیه وسلم - بكه كه تۆ نكوڵی ئه‌و شته ئه‌كه‌یت و ڕقت لێیه‌تی، وتی: چی بڵێم؟ ئه‌بوجه‌هل وتی: قسه‌یه‌ك بكه، (وه‌لید) وتی: سوێند به خوا هیچ كه‌سێك له ئێوه وه‌كو من شاره‌زایی له شیعر‌و قه‌صیده نیه، وه ئه‌مه‌ی كه محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یڵێ هیچ له شیعر ناچێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌كانی زۆر شیرینه، وه هه‌میشه به‌رزو بڵند ئه‌بێته‌وه‌و هیچ به‌سه‌ریدا به‌رزو بڵند نابێته‌وه، ئه‌مه شیعر نیه، ئه‌بوجه‌هل وتی: ده‌ی وه‌ڵاهی قه‌ومه‌كه‌ت لێت ڕازی نابێ تا قسه‌یه‌ك به محمد نه‌كه‌ی - صلی الله علیه وسلم - ، ئه‌ویش وتی: لێم بگه‌ڕێ با بیر بكه‌مه‌وه، پاشان كه بیری كرده‌وه وتی: ئه‌مه سیحره‌و كاریگه‌ری له خه‌ڵكى ئه‌كات، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌تانه‌ی دابه‌زاند (١١- ٣٠).