Al-Muddaththir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بَلْ يُرِيدُ كُلُّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُمْ أَن يُؤْتَىٰ صُحُفًۭا مُّنَشَّرَةًۭ ﴾
“Yea, everyone of them claims that he [himself] ought to have been given revelations unfolded!”
[ بَلْ يُرِيدُ كُلُّ امْرِئٍ مِنْهُمْ أَنْ يُؤْتَى صُحُفًا مُنَشَّرَةً (٥٢) ] به‌ڵكو هه‌ر یه‌كێك له‌مان له موشریكان داوای ئه‌وه ئه‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ئه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای گه‌وره‌ی كه ئێمه له خه‌و هه‌ستاین با له‌لای سه‌ری هه‌ر یه‌كێك له ئێمه په‌ڕاو و كتابێك هه‌بێ كه ئه‌م كتابه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و تێدا نوسرابێت: به‌ڕاستی محمد پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و كاته ئێمه ئیمانت پێ دێنین.