Al-Muddaththir • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَإِذَا نُقِرَ فِى ٱلنَّاقُورِ ﴾
“And [warn all men that] when the trumpet-call [of resurrection] is sounded,”
[ فَإِذَا نُقِرَ فِي النَّاقُورِ (٨) ] كاتێك كه ئیسرافیل فوو ئه‌كات به كه‌ڕه‌نادا، كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: (چۆن له نازو نیعمه‌تدا بژیم كه ئیسرافیل كه‌ڕه‌ناو شه‌یپووری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و خۆی چه‌ماندۆته‌وه‌و چاوه‌ڕێیه كه فه‌رمانی پێ بكرێ و فووی پیادا بكات، هاوه‌ڵان وتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - چ فه‌رمانمان پێ ئه‌كه‌ی؟ فه‌رمووی: بڵێن: (حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الوَكِيلُ عَلَى اللَّهِ تَوَكَّلْنَا) (الترمذي (٢٤٣١) وقال: حديث حسن، وصححه الألباني في "صحيح سنن الترمذي" (١٩٨٠)) واته: بڵێن: خوای گه‌وره‌مان به‌سه وه باشترین خوایه كه كاره‌كانمانی پێ بسپێرین و ئێمه ته‌نها ته‌وه‌كول ئه‌كه‌ینه سه‌ر خوای گه‌وره.