Al-Insaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ هَلْ أَتَىٰ عَلَى ٱلْإِنسَٰنِ حِينٌۭ مِّنَ ٱلدَّهْرِ لَمْ يَكُن شَيْـًۭٔا مَّذْكُورًا ﴾
“HAS THERE [not] been an endless span of time before man [appeared - a time] when he was not yet a thing to be thought of?”
سووره‌تی (ئینسان) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (٣١) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له نوێژی به‌یانی ڕۆژی جومعه‌دا سووره‌تی سه‌جده‌و سووره‌تی ئینسانی ده‌خوێند وه‌كو له بوخاری و موسلیمدا هاتووه . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنْسَانِ حِينٌ مِنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُنْ شَيْئًا مَذْكُورًا (١) ] به دڵنیایی ماوه‌یه‌ك له‌سه‌رده‌م و كات به‌سه‌ر مرۆڤدا تێپه‌ڕیوه كه هیچ شتێك نه‌بووه تا باس بكرێ و وجودو بوونی نه‌بووه، ئاده‌م سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی دروست بكرێ بوونی نه‌بوو وه باس نه‌كراوه، یاخود مه‌به‌ست پێی مرۆڤه پێش ئه‌وه‌ی كه دروست بێ وجودو بوونی نیه.