Al-Insaan • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ عَٰلِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌۭ وَإِسْتَبْرَقٌۭ ۖ وَحُلُّوٓا۟ أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍۢ وَسَقَىٰهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًۭا طَهُورًا ﴾
“Upon those [blest] will be garments of green silk and brocade; and they will be adorned with bracelets of silver. And their Sustainer will them to drink of a drink most pure.”
{رازاندنه‌وه‌ى به‌هه‌شتییه‌كان} [ عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُنْدُسٍ خُضْرٌ ] وه جل‌و به‌رگیشیان پێ ئه‌درێ له حه‌ریرێكی سه‌وزه (سُنْدُسٍ) حه‌ریرێكی ته‌نك و ناسك و سه‌وزه [ وَإِسْتَبْرَقٌ ] حه‌ریرێكی ئه‌ستوورو گه‌شاوه‌یه، كه ئه‌ووترێ سوندوسه‌كه: پۆشاكی ژێره‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نك و ناسكه، وه ئیسته‌بڕه‌قه‌كه كه ئه‌ستووره‌و بریقه‌داره پۆشاكی ده‌ره‌وه‌یه‌و هه‌ردووكی له حه‌ریره‌و سه‌وزه [ وَحُلُّوا أَسَاوِرَ مِنْ فِضَّةٍ ] وه به‌هه‌شتییه‌كان بازنیشیان له ده‌ست ئه‌كرێ له زیوه، ئه‌مه سیفه‌تی چاكه‌كارانه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه پێشه‌نگ و (موقه‌ڕه‌بن) هى ئه‌وان له ئاڵتوونه [ وَسَقَاهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا (٢١) ] له ڕووی ڕووكه‌شی و ده‌ره‌وه خوای گه‌وره به‌و شێوه‌یه پاكی كردونه‌ته‌و ڕازاندونێته‌وه، وه بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوه‌وه‌یان خوای گه‌وره خواردنه‌وه‌یه‌كی پاككه‌ره‌وه‌یان پێ ئه‌به‌خشێ كه له حه‌سوودی و ڕق و كینه‌و ئێش و ئازار‌و هه‌موو ڕه‌وشتێكی خراپ پاكیان ئه‌كاته‌وه.