An-Naba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ لَّٰبِثِينَ فِيهَآ أَحْقَابًۭا ﴾
“In it shall they remain for a long time.”
[ لَابِثِينَ فِيهَا أَحْقَابًا (٢٣) ] له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه سه‌رده‌مێكی زۆر له كات و زه‌مان، ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌ڕوات سه‌رده‌مێكی تر دێت، واته: به‌رده‌وام و به هه‌میشه‌یی له دۆزه‌خدا ده‌مێننه‌وه‌و كۆتایی نایات، هه‌یه له زانایان ئه‌ڵێن: (ئه‌حقاب) چل ساڵ، هه‌یه ئه‌ڵێن: په‌نجا ساڵه، حه‌فتا ساڵه، هه‌شتا ساڵه، سێ سه‌د ساڵه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه به به‌رده‌وامی تیایدا ئه‌مێننه‌وه.