An-Naba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَوْمَ يَقُومُ ٱلرُّوحُ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ صَفًّۭا ۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحْمَٰنُ وَقَالَ صَوَابًۭا ﴾
“on the Day when all [human] souls and all the angels will stand up in ranks: none will speak but he to whom the Most Gracious will have given leave; and [everyone] will say [only] what is right.”
[ يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفًّا ] له‌و ڕۆژه‌دا ڕوح ڕائه‌وه‌ستێ كه (ابن كثير) شه‌ش ته‌فسیری بۆی هێناوه ئه‌فه‌رمووێ: ئاده‌میزادن، یاخود ڕوحی ئاده‌میزاده، یاخود دروستكراوێكه له دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاده‌میزاددا نه فریشته‌ن نه ئاده‌میزادن، یاخود جبریله، یاخود قورئانه، یاخود گه‌وره‌ترین فریشته‌ی خوای گه‌وره‌یه، پاشان خۆی ئه‌فه‌رمووێ: له هه‌موو ئه‌م وتانه له‌لام ته‌واوتر ئه‌وه‌یه كه ئاده‌میزاده له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد ڕائه‌وه‌ستن وه فریشته‌كانیش هه‌ر هه‌موویان یه‌ك پۆل ڕائه‌وه‌ستن [ لَا يَتَكَلَّمُونَ ] هیچ كه‌سێك له‌و ڕۆژه‌دا كه ڕۆژی قیامه‌ته ناتوانن قسه بكه‌ن، وه له فه‌رمووده‌دا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: {وَلَا يَتَكَلَّمُ يَوْمَئِذٍ إِلَّا الرُّسُلُ} (رواه البخاري (٨٠٦) ومسلم (١٨٢). من حديث أبي هريرة رضي الله عنه) . له‌و ڕۆژه‌دا ته‌نها پێغه‌مبه‌ران قسه ئه‌كه‌ن [ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَنُ ] ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره خۆی ئیزنی بدات وه‌كو پێغه‌مبه‌ران [ وَقَالَ صَوَابًا (٣٨) ] وه قسه‌ی ڕاستیش بڵێ، واته: له دونیادا ئه‌هلی ته‌وحید بووبێت و (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ)ی ووتبێ.