An-Naba • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّآ أَنذَرْنَٰكُمْ عَذَابًۭا قَرِيبًۭا يَوْمَ يَنظُرُ ٱلْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلْكَافِرُ يَٰلَيْتَنِى كُنتُ تُرَٰبًۢا ﴾
“Verily, We have warned you of suffering near at hand - [suffering] on the Day when man shall [clearly] see what his hands have sent ahead, and when he who has denied the truth shall say, "Oh, would that I were mere dust...!"”
[ [إِنَّا أَنْذَرْنَاكُمْ عَذَابًا قَرِيبًا ] ئێمه ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه له سزایه‌كی نزیك كه سزای ڕۆژی قیامه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك ڕووبدات نزیكه [ يَوْمَ يَنْظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ] له‌و ڕۆژه‌دا مرۆڤ ته‌ماشا ئه‌كات بزانێ چ كرده‌وه‌ی له پێش خۆیه‌وه ناردووه له باش و خراپ هه‌مووی ئه‌بیننه‌وه‌و خوای گه‌وره هه‌موویتان نیشان ئه‌دات و هیچی نافه‌وتێت {كافران ئاواته‌خوازن به ئاژه‌ڵ} [ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كُنْتُ تُرَابًا (٤٠) ] وه له‌و ڕۆژه‌دا كافریش ئه‌ڵێ: خۆزگایا من خۆڵ بوومایه، كاتێك كه ئه‌بینێ خوای گه‌وره تۆڵه له ئاژه‌ڵی شاخدار ئه‌سه‌نێ بۆ بێ شاخ، پاشان به ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌فه‌رمووێ: ببن به خۆڵ، هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌بن به خۆڵ له‌و ڕۆژه‌دا كه كافران ئه‌بینن ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌بن به خۆڵ ئه‌ڵێن: خۆزگه ئێمه‌یش خۆڵ بووینایه، واته: خۆزگه ئاژه‌ڵ بووینایه‌و ئێستا ببووینایه به خۆڵ، واته: مرۆڤی كافر هه‌ر هه‌مووی ئاواته خوازن به ئاژه‌ڵ و ئه‌ڵێن: خۆزگه ئاژه‌ڵ بووینایه بۆ ئه‌وه‌ی ببووینایه به خۆڵ و لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵدا نه‌كرایه‌و به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌ڕێ نه‌كراینایه، والله أعلم .