An-Naazi'aat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَوْمَ يَتَذَكَّرُ ٱلْإِنسَٰنُ مَا سَعَىٰ ﴾
“on that Day man will [clearly] remember all that he has ever wrought;”
[ يَوْمَ يَتَذَكَّرُ الْإِنْسَانُ مَا سَعَى (٣٥) ] له‌و ڕۆژه‌دا كاتێك كه قیامه‌ت هات هه‌موو مرۆڤێك بیر ئه‌كاته‌وه‌و ئه‌زانێت كه كرده‌وه‌ی چاك یان خراپ چی كردووه هه‌مووی به‌بیردا دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بینێ ئه‌وه‌ی كه له دونیا كردوویه‌تی فریشته‌كان هه‌ر هه‌موویان نووسیوه‌و پاراستووه له نامه‌ی كرده‌وه‌كانیدا.