An-Naazi'aat • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا لَمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا عَشِيَّةً أَوْ ضُحَىٰهَا ﴾
“On the Day when they behold it, [it will seem to them] as if they had tarried [in this world] no longer than one evening or [one night, ending with] its morn!”
[ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا ] له ڕۆژی قیامه‌ت كاتێك كه خه‌ڵكی له گۆڕه‌كانیان به‌رز ئه‌بنه‌وه‌و به‌ره‌و ساحه‌ی مه‌حشه‌ر به‌ڕێ ئه‌كه‌ون و ده‌یبینن [ لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا عَشِيَّةً ] وا ئه‌زانن له دونیادا نه‌ژیاون ته‌نها نیو ڕۆژ نه‌بێ (عَشِيَّةً) واته: له نیوه‌ڕۆوه بۆ خۆر ئاوابوون [ أَوْ ضُحَاهَا (٤٦) ] یاخود له خۆركه‌وتنه‌وه تا نیوه‌ڕۆ، واته: ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له دونیادا سه‌د ساڵ ژیابێتن له ڕۆژی قیامه‌تدا وا ئه‌زانن ته‌نها نیو ڕۆژ ژیاون، واته: دونیا زۆر هیچ و بێنرخه بۆیه نابێت مرۆڤ له‌م دونیا كه‌مه‌دا خۆی تاوانبار بكات، وه ئه‌و قیامه‌ته هه‌میشه‌ییه بدۆڕێنێ به‌هۆی دونیایه‌كی كه‌م و فانییه‌وه كه كۆتایی دێت، والله أعلم.