Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْأَنفَالِ ۖ قُلِ ٱلْأَنفَالُ لِلَّهِ وَٱلرَّسُولِ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَصْلِحُوا۟ ذَاتَ بَيْنِكُمْ ۖ وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴾
“HEY WILL ASK thee about the spoils of war. Say: "All spoils of war belong to God and the Apostle." Remain, then, conscious of God, and keep alive the bonds of brotherhood among yourselves, and pay heed unto God and His Apostle, if you are [truly] believers!”
سووره‌تی (ئه‌نفال) سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٧٥) ئایه‌ته (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت له (به‌در) دابه‌زى بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَنْفَالِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌نفال، (ئه‌نفال) واته: ئه‌و غه‌نیمه‌ت و ماڵانه‌ی كافران كه له جه‌نگدا ده‌ستی موسڵمانان ئه‌كه‌وێت [ قُلِ الْأَنْفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌و غه‌نیمه‌ت و ماڵه‌ی كافران كه ده‌ستی موسڵمانان ئه‌كه‌وێ ئه‌مه خوای گه‌وره بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌دات وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به فه‌رمانی خوای گه‌وره بڕیارى له‌سه‌ر ئه‌دات [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَصْلِحُوا ذَاتَ بَيْنِكُمْ ] ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه ئیصڵاحی نێوانتان بكه‌ن، دوای غه‌زای به‌در ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زی كه موسڵمانان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كافرانی قوڕه‌یشدا كۆمه‌ڵێك له موسڵمانان ده‌وری پێغه‌مبه‌ری خوایان دابوو - صلى الله عليه وسلم - ده‌یانپاراست، وه كۆمه‌ڵێكیش دوای كافران كه‌وتن و ڕاویاننان، كۆمه‌ڵێكیش غه‌نیمه‌یان كۆ كرده‌وه ئه‌وانه‌ی غه‌نیمه‌یان كۆ كرده‌وه وتیان: ئه‌مه ته‌نها بۆ ئێمه‌یه ئێمه كۆمان كردۆته‌وه، ئه‌وانی تر وتیان: نه‌خێر ئێمه‌ش دوایان كه‌وتین ئێمه ڕاومان نان، ئه‌وانی تریش وتیان: ئێمه پێغه‌مبه‌ری خوامان پاراست - صلى الله عليه وسلم - هه‌موومان به‌شدارین تیایدا، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، وه (سه‌عدى كوڕى مالك) ده‌فه‌رمێت: له غه‌زاى به‌در شمشێرێكم ده‌ست كه‌وت هێنام بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - وتم پێمى ببه‌خشه، ئه‌ویش فه‌رمووى: بیكه‌ره‌وه شوێنى خۆى نه هی منه نه هی تۆیه، دووجار واى فه‌رموو، وتم له‌وانه‌یه ئه‌م شمشێره بدرێت به كه‌سێك وه‌كو من شه‌ڕى پێ نه‌كات، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - هات بۆ لام و فه‌رمووى: پێشتر وام وت به‌ڵام ئێستا موڵكى منه‌و بۆ تۆ، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بڕیار ئه‌ده‌ن كه ئه‌و غه‌نیمه‌تانه بۆ كێیه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌شداریان كردووه بۆ هه‌موویانه‌و له نێوان هه‌موویاندا دابه‌ش كرا، ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن وه ئیصڵاحی نێوانتان بكه‌ن [ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (١) ] وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕدارن، غه‌نیمه‌ت یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندێتیه‌كانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بۆ خۆى و ئوممه‌ته‌كه‌ى حه‌ڵاڵ كراوه و بۆ ئوممه‌ته‌كانى تر حه‌ڵاڵ نه‌بووه.