Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِذْ يُغَشِّيكُمُ ٱلنُّعَاسَ أَمَنَةًۭ مِّنْهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ لِّيُطَهِّرَكُم بِهِۦ وَيُذْهِبَ عَنكُمْ رِجْزَ ٱلشَّيْطَٰنِ وَلِيَرْبِطَ عَلَىٰ قُلُوبِكُمْ وَيُثَبِّتَ بِهِ ٱلْأَقْدَامَ ﴾
“[Remember how it was] when He caused inner calm to enfold you, as an assurance from Him, and sent down upon you water from the skies, so that He might purify you thereby and free you from Satan's unclean whisperings and strengthen your hearts and thus make firm your steps.”
[ إِذْ يُغَشِّيكُمُ النُّعَاسَ أَمَنَةً مِنْهُ ] كاتێك كه خوای گه‌وره وه‌كو هێمنی و ئارامی دابه‌زاندێك بۆ سه‌ر دڵتان شه‌وێك پێش جه‌نگه‌كه كه‌مێك ئێوه‌ی خه‌واند، یاخود وتراوه: له كاتی به‌ره‌نگار بوونه‌وه كه به‌رامبه‌ر یه‌ك ڕاوه‌ستابوون بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م خوای گه‌وره خه‌وه‌نوچكه‌یه‌كی به‌سه‌ریاندا هێناو كه‌مێك خه‌واندیانی تا دڵیان هێمن و ئارام بێت و ترس له‌سه‌ر دڵیان لاچێ، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (وه‌نه‌وزه له جه‌نگدا هێمنى و ئارامیه‌و له خواوه‌یه، وه له نوێژدا له شه‌یتانه‌وه‌یه)، (قه‌تاده) ده‌فه‌رمێت: (وه‌نه‌وزه له سه‌ردایه‌و خه‌و له دڵدایه) [ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً لِيُطَهِّرَكُمْ بِهِ ] وه خوای گه‌وره له ئاسمانه‌وه بارانی دابه‌زانده سه‌ر سوپای موسڵمانان پێش ئه‌وه‌ی كه جه‌نگه‌كه ده‌ست پێ بكات تا پاكتان بكاته‌وه به‌و بارانه وه ئه‌وه‌ی كه پێویستی به خۆشوشتن و ده‌ستنوێژ هه‌بێ خۆی پێ پاك بكاته‌وه كه له‌م كاته‌دا هێشتا ئایه‌تی ته‌یه‌موم دانه‌به‌زی بوو [ وَيُذْهِبَ عَنْكُمْ رِجْزَ الشَّيْطَانِ ] وه تا پیسی و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانتان له‌سه‌ر لادات كه خستبویه دڵیانه‌وه: ئه‌گه‌ر ئێوه دۆست و خۆشه‌ویستى خوان بۆ كافران ده‌ستیان به‌سه‌ر ئاوه‌كه دا گرتوه؟ وه‌ترسی خستبووه دڵتانه‌وه كه له‌وانه‌یه ئێوه تێكبشكێن له‌م جه‌نگه‌دا، ئه‌وه‌یشی له‌سه‌ر دڵتان لابرد [ وَلِيَرْبِطَ عَلَى قُلُوبِكُمْ ] تا دڵتان ببه‌ستێته‌وه‌و به‌هێز و جێگیر و دامه‌زراو و ئارامی بكات [ وَيُثَبِّتَ بِهِ الْأَقْدَامَ (١١) ] وه پێتان جێگیر بكات له‌سه‌ر زه‌وی.