Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِذْ يُوحِى رَبُّكَ إِلَى ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ أَنِّى مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ سَأُلْقِى فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلرُّعْبَ فَٱضْرِبُوا۟ فَوْقَ ٱلْأَعْنَاقِ وَٱضْرِبُوا۟ مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍۢ ﴾
“Lo! Thy Sustainer inspired the angels [to convey this His message to the believers]: "I am with you!" [And He commanded the angels:] "And, give firmness unto those who have attained to faith [with these words from Me]: `I shall cast terror into the hearts of those who are bent on denying the truth; strike, then, their necks, [O believers,] and strike off every one of their finger-tips!"”
[ إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا ] په‌روه‌ردگار فه‌رمانی كرد به فریشته‌كان و پێی ڕاگه‌یاندن كه من له‌گه‌ڵتانم و سه‌رتان ئه‌خه‌م و یارمه‌تیتان ئه‌ده‌م و پشتیوانی‌تان ئه‌كه‌م، ئێوه‌یش باوه‌ڕداران جێگیر بكه‌ن له كاتی جه‌نگدا وه له‌گه‌ڵیاندا بن وه ژماره‌یان زیاد بكه‌ن و موژده‌ی سه‌ركه‌وتنیان پێ بده‌ن [ سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ ] منیش ترس و له‌رز ئه‌خه‌مه دڵی كافرانه‌وه [ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ ] ئێوه بده‌ن له گه‌ردنیان، یان له‌سه‌رووی گه‌ردنیان واته له‌سه‌ریان [ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ (١٢) ] وه بده‌ن له سه‌ره په‌نجه‌كانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر په‌نجه‌كانیان بده‌ن ئیتر ناتوانن شمشێر به‌ده‌سته‌وه بگرن، كه هاوه‌ڵان كوژراوى كافرانیان ده‌ناسیه‌وه كه به ده‌ستى فریشته كوژرا بوون به‌وه‌ى كه له‌سه‌ریان یان گه‌ردنیان یان سهرهپهنجهكانیان درابوو.