Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍۢ دُبُرَهُۥٓ إِلَّا مُتَحَرِّفًۭا لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٍۢ فَقَدْ بَآءَ بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأْوَىٰهُ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ ﴾
“for, whoever on that day turns his back on them-unless it be in a battle manoeuvre or in an endeavour to join another troop [of the believers] - shall indeed have earned the burden of God's condemnation, and his goal shall be hell: and how vile a journey's end!”
[ وَمَنْ يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ ] له ڕۆژی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كافراندا هه‌ر موسڵمانێك پشتیان تێ بكات و ڕابكات ئه‌وه تاوانی گه‌وره‌یه [ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِقِتَالٍ ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌لایه‌كه‌وه بچێته لایه‌كی تر خۆی ئاماده بكاته‌وه وه‌كو فێڵ كردن له دوژمن [ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَى فِئَةٍ ] یان له‌م كۆمه‌ڵه جیا ئه‌بێته‌وه ئه‌چێته ناو كۆمه‌ڵێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بدات و دیسان بداته‌وه به‌سه‌ر دوژمنان‌دا، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و هاوه‌ڵانه دابه‌زى كه به‌شدارى غه‌زاى به‌دریان كرد، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ى گشتیه بۆ هه‌موو موسڵمانان و راكردن له‌كاتى غه‌زادا له تاوانه گه‌وره‌كانه [ فَقَدْ بَاءَ بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ] له‌م دوو حاڵه‌ته نه‌بێ هه‌ر كه‌سێك به‌رامبه‌ر كافران پشت هه‌ڵبكات و هه‌ڵبێت و ڕابكات ئه‌وانه تووشی غه‌زه‌بی خوای گه‌وره ئه‌بن و خوای گه‌وره لێیان تووڕه ئه‌بێ [ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (١٦) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕایانكردووه شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه كه خراپترین سه‌ره‌نجامه.