Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ قَتَلَهُمْ ۚ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ رَمَىٰ ۚ وَلِيُبْلِىَ ٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَآءً حَسَنًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ ﴾
“And yet, [O believers,] it was not you who slew the enemy, but it was God who slew them; and it was not thou who cast [terror into them, O Prophet], when thou didst cast it, but it was God who cast it: and [He did all this] in order that He might test the believers by a goodly test of His Own or daining. Verily, God is all-hearing, all-knowing!”
[ فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ قَتَلَهُمْ ] ئێوه كوشتاری كافرانتان نه‌كردووه به‌هێزو تواناى خۆتان كه ئه‌وان ژماره‌یان زۆر‌و ئێوه ژماره‌تان كه‌م بوو، به‌ڵكو خوای گه‌وره كوشتاری كردن به‌و هۆكارانه‌ی كه بۆی ئاسان كردوون و ئێوى سه‌رخست به‌سه‌ریاندا [ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ رَمَى ] كاتێك كه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - دوعاى ده‌كرد جبریل وتى ئه‌ى محمد - صلى الله عليه وسلم - مشتێك خۆڵ هه‌ڵگره‌و بیگره ده‌موچاویان پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - واى كرد هیچ كه‌س نه‌بوو له كافران ئیلا ئه‌و خۆڵه چووه ده‌موچاو و لوتیانه‌وه‌و هه‌ڵهاتن، وه ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه له شه‌ڕی به‌دردا مشتێك خۆڵت هه‌ڵگرت و هه‌ڵتدا بۆ ده‌م و چاوی كافران ئه‌م خۆڵه كاتێك كه هه‌ڵتداو تێتگرت تۆ هه‌ڵتنه‌دا به‌ڵكو خوای گه‌وره بوو له حه‌قیقه‌تدا تێی گرت ئه‌گه‌ر تۆ بوویتایه نه‌ئه‌گه‌یشت به ده‌م و چاوی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه زۆره، یاخود له كاتێك كه تیر تێ ئه‌گرن و لێیان ئه‌ده‌ن ئێوه نین ئه‌وه فریشته‌كانی خوای گه‌وره‌یه به فه‌رمانی خوای گه‌وره لێیان ئه‌ده‌ن و ئه‌یانكوژن [ وَلِيُبْلِيَ الْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَاءً حَسَنًا ] وه خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ته‌واو و جوان ڕژاند به‌سه‌ر باوه‌ڕدارانداو سه‌ریخستن تا باوه‌ڕداران به جوانی ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن و شوكرانه‌بژێرى خواى گه‌وره بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١٧) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر بیسه‌ره بۆ دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی ئێوه وه زۆر زانایه به‌حاڵتان.