Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُهُۥ زَادَتْهُمْ إِيمَٰنًۭا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ﴾
“Believers are only they whose hearts tremble with awe whenever God is mentioned, and whose faith is strengthened whenever His messages are conveyed unto them, and who in their Sustainer place their trust -”
{هەندێك لە سیفاتی باوەڕداران} [ إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ الَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ ] ئیمانداری ڕاسته‌قینه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ن كاتێك كه یادی خوای گه‌وره‌یان له‌لا ئه‌كرێت و ناوى خواى گه‌وره‌یان لا دێنیت دڵیان ده‌ترسێت و دێته له‌رزین، وه كاتێك بیه‌وێت تاوان بكات پێى بڵێیت: له خوا بترسه، دڵى ده‌ترسێت و دێته له‌رزین [ وَإِذَا تُلِيَتْ عَلَيْهِمْ آيَاتُهُ زَادَتْهُمْ إِيمَانًا ] وه كاتێك كه ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا ئه‌خوێندرێته‌وه ئیمانیان پێی زیاد ئه‌كات، (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئیمان زیاد ده‌كات و كه‌م ده‌كات) [ وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ (٢) ] وه ته‌نها پشت به خوای گه‌وره ئه‌به‌ستن و كاره‌كانیان ته‌نها به‌خوای گه‌وره ئه‌سپێرن.