Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَجِيبُوا۟ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَقَلْبِهِۦ وَأَنَّهُۥٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴾
“O you who have attained to faith! Respond to the call of God and the Apostle whenever he calls you unto that which will give you life; and know that God intervenes between man and [the desires of] his heart, and that unto Him you shall be gathered.”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران وه‌ڵامی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بده‌نه‌وه كاتێك كه بانگتان ئه‌كه‌ن بۆ شتێك كه ئێوه‌ى پێ بژێننهوهو ژیانی ئێوه‌ى پێ چاك بكه‌ن كه ئیسلام و قورئانه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر بانگی صه‌حابه‌ی بكردایه ته‌نانه‌ت له نوێژیشدا بوونایه ئه‌بوایه وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ری خوایان بدایه‌ته‌وه - صلى الله عليه وسلم - (ئه‌بو سه‌عیدى كوڕى موعه‌لا) ده‌فه‌رمێت: نوێژم ده‌كرد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بانگى كردم وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه تا نوێژه‌كه‌م ته‌واو كرد، فه‌رمووى بۆ وه‌ڵامت نه‌دامه‌وه ئه‌وه نیه خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: وه‌ڵامم بده‌نه‌وه [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ ] وه بزانن كه خوای گه‌وره جاری وا هه‌یه ئه‌بێته ڕێگر له نێوان مرۆڤـ و دڵیدا ناتوانێت ئیمان بێنێت یان كوفر بكات به‌بێ ئیزنى خوا بۆیه پێش ئه‌وه‌ی كه مردن یه‌خه‌تان بگرێت وه‌ڵامی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بده‌نه‌وه، یاخود خواى گه‌وره رێگره له نێوان مرۆڤى موسڵمان و كوفردا [ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٢٤) ] وه هه‌مووتان بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و خوای گه‌وره حه‌شرتان ئه‌كات.