Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَٱتَّقُوا۟ فِتْنَةًۭ لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنكُمْ خَآصَّةًۭ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴾
“And beware of that temptation to evil which does not befall only those among you who are bent on denying the truth, to the exclusion of others; and know that God is severe in retribution.”
[ وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْكُمْ خَاصَّةً ] وه خۆتان بپارێزن له فیتنه‌و به‌ڵایه‌ك كه ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه زوڵم و سته‌میان كردووه به‌ڵكو چاكه‌كارانیش ئه‌گرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانیان به چاكه نه‌كردووه‌و ڕێگریان له خراپه نه‌كردووه، بۆیه باوه‌ڕداران نابێت بیه‌لن تاوان له ناویاندا رووبدات و بێده‌نگ بن به‌ڵكو ده‌بێت نكوڵى لێ بكه‌ن [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٢٥) ] وه بزانن كه به دڵنیایی سزای خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.