Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تَتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًۭا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ ﴾
“O you who have attained to faith! If you remain conscious of God. He will endow you with a standard by which to discern the true from the false, and will efface your bad deeds, and will forgive you your sins: for God is limitless in His great bounty.”
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَلْ لَكُمْ فُرْقَانًا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و خۆتان له تاوان بپارێزن خوای گه‌وره واتان لێ ئه‌كات كه جیاكاری بخه‌نه نێوان حه‌ق و باتڵه‌وه‌و حه‌ق و باتڵ لێك جیابكه‌نه‌وه‌و بناسنه‌وه‌و ده‌بێته هۆى سه‌رخستن و سه‌رفرازیتان [ وَيُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ] وه تاوانه‌كانتان ده‌سڕێته‌وه‌و لێتان خۆش ئه‌بێ (سَيِّئَات) وتراوه: مه‌به‌ست تاوانی بچووكه ئه‌وه‌ی تریش تاوانی گه‌وره‌یه له هه‌ردووكی خۆش ئه‌بێ [ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (٢٩) ] وه خوای گه‌وره خاوه‌نی فه‌زڵێكی زۆر گه‌وره‌یه به‌سه‌ر ئێوه‌وه.