Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ﴾
“But God did not choose thus to chastise them whip thou [O Prophet] wert still among them, nor would God chastise them when they [might yet] ask for forgiveness.”
{تا داوای لێخۆشبوو‌ن لە خوا بكەن سزاتان نادات} [ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنْتَ فِيهِمْ ] خوای گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند، (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: هاوبه‌شبڕیارده‌ران ته‌وافیان به‌ده‌ورى كه‌عبه‌دا ده‌كرد و ده‌یانووت: لبيك لاشريك لك پێغه‌مبه‌ر ده‌یفه‌رموو: وایه وایه، وه ده‌یانووت: اللهم لبيك، لبيك لا شريك لك إلا شريكا هو لك تملكه وما ملك، وه ده‌یانووت: خوایه لیمان خۆشبه لێمان خۆشبه خوای گه‌وره‌ش ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره سزای ئه‌وان نادات تا تۆ له‌ناویاندا بیت [ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ (٣٣) ] وه خوای گه‌وره سزایان نادات تا داوای لێخۆشبوو‌ن بكه‌ن، یاخود وتراوه: له‌ناو مه‌ككه‌دا موسڵمانانێكی تیادا بووه داوای لێخۆش‌بوونیان كردووه تا ئه‌وان له‌وێ بوون خوای گه‌وره سزای نه‌دان به‌ڵام كاتێك موسڵمانان له مه‌ككه‌دا نه‌مان ئه‌و كاته خوای گه‌وره له به‌دردا سزای دان، كه موسڵمان له كافر جیا بۆوه ئه‌و كاته خوای گه‌وره كافرانی ڕیسوا كرد.