Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِن يَنتَهُوا۟ يُغْفَرْ لَهُم مَّا قَدْ سَلَفَ وَإِن يَعُودُوا۟ فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ ٱلْأَوَّلِينَ ﴾
“Tell those who are bent on denying the truth that if they desist, all that is past shall be forgiven them; but if they revert [to their wrongdoing], let them remember what happened to the like of them in times gone by.”
[ قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ يَنْتَهُوا يُغْفَرْ لَهُمْ مَا قَدْ سَلَفَ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - به كافران بڵێ: ئه‌گه‌ر ده‌ست هه‌ڵبگرن له كوفر‌و دژایه‌تی كردنى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - وه موسڵمان بن و به تاك و ته‌نها عیباده‌تى خواى گه‌وره بكه‌ن ئه‌وا پێشتر چ تاوانیان كردووه له كوفر‌و دژایه‌تی ئه‌وه خوای گه‌وره له هه‌ر هه‌مووی خۆش ئه‌بێت [ وَإِنْ يَعُودُوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ الْأَوَّلِينَ (٣٨) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دژایه‌تی و كوفر‌و كوشتاری موسڵمانان ئه‌وه سوننه‌تی خوای گه‌وره له نه‌ته‌وه‌كانی پێشترا تێپه‌ڕیوه ته‌ماشا بكه‌ن بزانن چۆن خوای گه‌وره له‌ناوی بردوون ئێوه‌ش به‌و شێوازه له‌ناو ئه‌بات.