Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِذْ يُرِيكَهُمُ ٱللَّهُ فِى مَنَامِكَ قَلِيلًۭا ۖ وَلَوْ أَرَىٰكَهُمْ كَثِيرًۭا لَّفَشِلْتُمْ وَلَتَنَٰزَعْتُمْ فِى ٱلْأَمْرِ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ سَلَّمَ ۗ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ ﴾
“Lo! God showed them to thee in a dream as few: for, had He shown them to you as many, you would surely have lost heart, and would surely have disagreed with one another about what to do. But God saved [you from this]: verily, He has full knowledge of what is the hearts [of men].”
[ إِذْ يُرِيكَهُمُ اللَّهُ فِي مَنَامِكَ قَلِيلًا ] ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره كافرانت له خه‌ودا نیشان ئه‌دات به‌كه‌می، پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - خه‌وی پێوه بینین له خه‌وا خوای گه‌وره به‌كه‌می نیشانی دان وه بۆ صه‌حابه‌ی گێڕایه‌وه تا وره‌یان به‌رز بێته‌وه‌و دامه‌زراو بن [ وَلَوْ أَرَاكَهُمْ كَثِيرًا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خه‌ودا به‌زۆری نیشانی بدایتایه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - [ لَفَشِلْتُمْ ] ئه‌و كاته له‌وانه‌یه فه‌شه‌لتان بهێنایه‌و بترسانایه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان [ وَلَتَنَازَعْتُمْ فِي الْأَمْرِ ] وه له‌وانه‌یه كێشه بكه‌وتایه‌ته نێوانتان ئایا رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه یان نا [ وَلَكِنَّ اللَّهَ سَلَّمَ ] به‌ڵام خوای گه‌وره پاراستنی له‌وه‌ی فه‌شه‌ل بێنن و تێكبشكێن و به‌كه‌مى نیشانى دان [ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٤٣) ] به‌راستى خوای گه‌وره زۆر زانایه به‌و دڵه‌ی كه له‌ناو سینگدایه وه چی له‌ناو دڵدا هه‌یه.