Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَنَٰزَعُوا۟ فَتَفْشَلُوا۟ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ۖ وَٱصْبِرُوٓا۟ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ ﴾
“And pay heed unto God and His Apostle, and do not [allow yourselves to] be at variance with one another, lest you lose heart and your moral strength desert you. And be patient in adversity: for, verily, God is with those who are patient in adversity.”
{كێشەو دووبەرەكی هۆكاری تێكشكانە} [ وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلى الله عليه وسلم - (چونكه سه‌رپێچى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - هۆكاره بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن و تێك‌شكان له به‌رامبه‌ر دوژمنان) [ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ ] وه كێشه‌و ناكۆكى له نێوانتاندا نه‌بێت، چونكه ئه‌بێته هۆی فه‌شه‌ل و دۆڕاندنتان وه هێزو قوه‌ت و سه‌ركه‌وتنتان ئه‌ڕوات و نامێنێت [ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ (٤٦) ] وه ئارام بگرن به‌راستى خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه‌و پشتیوانیان ئه‌كات و سه‌ریان ئه‌خات و یارمه‌تیان ئه‌دات.