Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ خَرَجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِم بَطَرًۭا وَرِئَآءَ ٱلنَّاسِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌۭ ﴾
“And be not like those [unbelievers] who went forth from their homelands full of self-conceit and a desire to be seen and praised by men for they were trying to turn others away from the path of God -the while God encompassed all their doings [with His might].”
[ وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ خَرَجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ بَطَرًا وَرِئَاءَ النَّاسِ ] وه ئێوه وه‌ك ئه‌و كه‌سانه مه‌بن كه له ماڵی خۆیان ده‌رچوون به‌فه‌خرو شانازی كردن و خۆبه‌گه‌وره‌زانینه‌وه وه بۆ ڕووبینی و ڕیای خه‌ڵكى ده‌رچوون، كه مه‌به‌ست پێی قوڕه‌یش بوو كاتێك كه له غه‌زای به‌درا ده‌رچوون بۆ ئه‌وه‌ی كاروانه‌كه‌یان بپارێزن هه‌رچه‌نده زانیشیان كه كاروانه‌كه‌یان گه‌یشتۆته‌وه مه‌دینه وتیان: ئه‌بێ هه‌ر بڕۆینه به‌درو لابده‌ین وه ئافره‌تیان له‌گه‌ڵدا بوو تا گۆرانیمان بۆ بڵێن وه مۆسیقامان بۆ لێ بده‌ن له‌وێ مه‌ی بخۆینه‌وه‌و حوشتر سه‌رببڕین ئه‌و كاته ئه‌گه‌ڕێینه‌وه تا عه‌ره‌ب بزانێ كه ئێمه ئاوا ڕۆیشتووینه‌ته ئه‌وێ تا باسمان بكه‌ن و لێمان بترسێن [ وَيَصُدُّونَ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] وه ئه‌وان ڕێگریان ئه‌كرد له بڵاو بوونه‌وه‌ی دینی خوای گه‌وره له‌وه‌ی كه خه‌ڵكى موسڵمان بێت [ وَاللَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ (٤٧) ] وه خوای گه‌وره زانیاری فراوانی هه‌یه‌و زانیاری خوای گه‌وره ده‌وری هه‌موو دروستكراوه‌كانی داوه.