Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ ٱلْيَوْمَ مِنَ ٱلنَّاسِ وَإِنِّى جَارٌۭ لَّكُمْ ۖ فَلَمَّا تَرَآءَتِ ٱلْفِئَتَانِ نَكَصَ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ وَقَالَ إِنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّنكُمْ إِنِّىٓ أَرَىٰ مَا لَا تَرَوْنَ إِنِّىٓ أَخَافُ ٱللَّهَ ۚ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ ﴾
“And, lo, Satan made all their doings seem goodly to them, and said, "No one can overcome you this day, for, behold, I shall be your protector!" but as soon as the two hosts came within sight of one another, he turned on his heels and said, "Behold, I am not responsible for you: behold, I see something that you do not see: behold, I fear God-for God is severe in retribution!"”
[ وَإِذْ زَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ ] وه كاتێك كه شه‌یتان كرده‌وه‌كانی بۆ ڕازاندنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه بڕۆن كوشتاری موسڵمانان بكه‌ن وه له‌سه‌ر شێوه‌ی (سوراقه‌ى كوڕى مالیك) هاته ناویان [ وَقَالَ لَا غَالِبَ لَكُمُ الْيَوْمَ مِنَ النَّاسِ ] وتی: ئه‌مڕۆ هیچ كه‌سێك نیه بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئێوه‌دا [ وَإِنِّي جَارٌ لَكُمْ ] وه من دراوسێی ئێوه‌م، واته: په‌ناتان ئه‌ده‌م وه به‌رگریتان لێ ئه‌كه‌م و ئه‌تانپارێزم له دوژمنه‌كه‌تان [ فَلَمَّا تَرَاءَتِ الْفِئَتَانِ ] وه كاتێك كه هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه موسڵمانان و موشریكان بۆ یه‌ك ده‌ركه‌وتن [ نَكَصَ عَلَى عَقِبَيْهِ ] شه‌یتان پاشگه‌ز بوه‌وه‌و پشتاو پشت گه‌ڕایه‌وه [ وَقَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِنْكُمْ إِنِّي أَرَى مَا لَا تَرَوْنَ ] وه وتی: من به‌ریم له ئێوه به‌ڕائه‌تی له كافران كرد‌و وتی: ئه‌وه‌ی كه من ئه‌یبینم ئێوه نایبینن، كاتێك نیشانه‌كانی سه‌ركه‌وتنی بینی بۆ موسڵمانان، وه كاتێك كه جبریلی بینی له‌گه‌ڵ مه‌لائیكه‌تدا [ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ ] وه وتى: من له خوای گه‌وره ئه‌ترسێم نه‌وه‌كو له‌لایه‌ن مه‌لائیكه‌ته‌وه تووشی شتێكم بكات [ وَاللَّهُ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٤٨) ] وه سزای خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.