Al-Anfaal • KURD-TAFSIR-REBAR
﴿ إِذْ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ غَرَّ هَٰٓؤُلَآءِ دِينُهُمْ ۗ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ ﴾
“At the same time, the hypocrites and those in whose hearts was disease were saying, "Their faith has deluded these [believers]!" But he who places his trust in God [knows that], verily, God is almighty, wise.”
إِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ] كاتێك كه مونافیقان ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان ئاشكرا كردبوو كوفریان شاردبۆوه وه ئه‌وانه‌یشى كه نه‌خۆشی گومان له دڵیان‌دا بوو مونافیق نه‌بوون به‌ڵام تازه موسڵمان ببوون هێشتا گومانیان هه‌بوو له مه‌ككه بوون و له‌گه‌ڵ كافران ده‌رچوون كه بینیان موسڵمانان كه‌من ئه‌یانووت: [ غَرَّ هَؤُلَاءِ دِينُهُمْ ] موسڵمانان دینه‌كه‌یان مه‌غروری كردوون و له‌خۆیان بایی بوون [ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٤٩) ] خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: وه هه‌ر كه‌سێك پشت به‌خوای گه‌وره ببه‌ستێت و كاره‌كانی به خوای گه‌وره بسپێرێت ئه‌وا سه‌ری ئه‌خات و زه‌لیلی ناكات، چونكه خوای گه‌وره زۆر زاڵ و باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.